بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێمی کوردستان هەفتەی ڕابردوو دەروازەی سێماڵکا-فیش خابووری لە نێوان ئەو ناوچەیە و ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریای بەبۆنەی پێکدادانی نێوان هێزەکانی سەربە ئیدارەی خۆسەر و هێزی پێشمەرگەی هەرێمەوە داخست.
ژمارەیێک لە ناوەندەکانی فریاکەوتنی نێونەتەوەیی ئاماژەیان داوە بە بەرتەسک بوونی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر و هۆشدارییان داو لەبارەی پاشهاتە نەرێنییەکانی داخستنی ئەو سنوورە.
ئۆپەراسیۆنەکانی یارمەتی گەیاندن و پاراستنی خەڵکی مەدەیی ئەورووپا ناسراو بە (ئی سی ئێچ) ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی سنووردار کردنی ئەو دەروازەیە و سنووردار بوونی پێوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وابەستە بوونی ئەو ناوچەیە بە دەروازەی سێماڵکاوە داخرانی ئەو سنوورە ئیمکانی ناردنی چەند وجبەی بۆ یارمەتی گەیاندن بە کوردانی سووریای ڕاگرتووە.
ئەو ناوەندە هۆشداریشی داوە داخستنی سێماڵکا کاریگەریی نەرێنیی زۆری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی یارمەتی گەیاندن بە 1.8 ملیۆن کەس لە باکووری ڕۆهەڵاتی سووریا هەیە.
Your Comment