بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش کشانەوەی لەناکاوی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان لە هاوینی ڕابردوودا، دەنگۆی کشانەوەی بە تەواوێتیی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بەتایبەت لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا بڵاو بوویەوە.
دکتۆر کانیشکان ساتاسیوام مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی Salem لە بوستۆنی ئەمریکا بڕوای وایە هێزە ئەمریکییەکان هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە چۆڵ دەکەن.
ناوبراو بە سپۆتنیکی ڕووسیی وتووە ستراتێژیی نوێی ئەمریکا بەجێ هێشتنی دۆست و هاوپەیمانە کۆنەکانیەتی لە ناوچەکەدا لەوان کوردەکانی عێراق.
ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی کە ئەم بابەتە دەبێتە هۆی گۆڕینی هاوسەنگییەکان و هەوڵێکی ناڕەوایە.
Your Comment