بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە ڕۆژی دووشەممە 29ی سەرماوەز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ئیدیعای ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە ڕایگەیاندبوو پەیامی ڕاستەوخۆیان بە ئێران داوە؛ وتی: لەم مانگانەی دواییدا لەبارەی دانوستانەکانی ڤیەن بەشێوەی ڕاستەوخۆ گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە.
ناوبراو وتی: چەند پەیامێکمان بە نێوەندگیریی ئێنریکە مورا بەشێوەی نووسراوە و زارەکی هەر لە سەرەتای دانوستانەکانی ڤیەنەوە لەبارەی تەوەری دانوستانەکان (نەک زیاتر) پێ گەیشتووە و دەستبەجێ وەڵاممان داوەتەوە.
Your Comment