گۆڕانکاریی پۆستەکانی نێوخۆی یەکێتی بڵاو دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گۆڕانکاری لە بەشێک لە پۆستەکانی نێو یەکێتی دەکرێت و قوباد تاڵەبانی و جوان ئیحسان دەبنە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە.

کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو بڵاوی کردەوە: عیماد ئەحمەد سەیفور دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، شاڵاو عەلی عەسکەری دەبێتە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئارێز عەبدوڵڵا دەکرێتە لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری.

یەکێکی دیکە لە پۆستەکانی کە بە قوباد تاڵەبانی دەدرێت سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سکرتێری گشتیی مام جەلالە.

سەرچاوەیەکی باڵای حیزبەکەش دەڵێت، هەموو ئەوانەی وەکو ئەندامی مەکتەبەکان هەڵبژێردراون، ئەندامی مەکتەبی سیاسیشن.

گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی یەکێتیی بەمشێوەیە دەبن:

1- قوباد تاڵەبانی بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سکرتێری گشتیی مام جەلال

2- جوان ئیحسان بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی

3- عیماد ئەحمەد سەیفور بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی

4- شاڵاو عەلی عەسکەری بووە کارگێڕی مەکتەبی سیاسی

5- ئارێز عەبدوڵڵا بووە لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری

6- عەدنان محەممەد بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

7- خەسرەو گوڵ محەممەد بووە کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

8- پۆڵا فەیسەڵ رەشید بووە لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکان

9- ستران عەبدوڵڵا بووە لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن

10- جووتیار نووری بووە لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان

11- سەرکەوت محەممەد زەکی بووە لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن

13- ئاسۆ مامەند بووە کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

پێشتر سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە رووداوی راگەیاند بوو، دوای گۆڕانکاریی لە مەکتەبەکان گۆڕانکاریی لە مەڵبەندەکانیش دەکرێت.

News Code 4435

Your Comment

You are replying to: .
captcha