بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، "لە ماوەی یەک مانگدا سەرکەوتووبووین لە رێکخستنی 10 گەشتی ئاسمانیی ناچاری بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران كه له بیلاڕوسیا گیران خواردبوو".
ئاماژهی بهوهش كرد، ئەمڕۆ شهممه 258 کۆچبەری دیکە بەشێوەی ئارەزومەندانە دەگەڕێنەوە وڵات، بەمەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە ئارەزومەندانە گەڕێندراونەتەوە وڵات دەگاتە سێ هەزار و 817 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لهوهش كرد، "تا ئێستا 518 پاسپۆرتی پەڕینەوەیان داوە بەو کۆچبەرانەی پاسپۆرتەکانیان لەدەست داوە و بۆ پێشکەش کردنی یارمەتی مرۆیی لەگەڵ بیلاڕوسیا و لیتوانیا ولاتیڤیا هەماهەنگیی دەکەن".
ناوبراو ئهوهشی خستهڕوو، "بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی بیلاڕوسیا توانیمان لێخۆشبوون بۆ ئەو پێبژاردنە داراییە دەربکرێت بۆ نشینگەی ئەو کۆچبەرانەی کە ئارەزوومەندانە گەڕێندراونەتەوە کە بڕەکەی زیاترە لە 770 هەزار دۆلار".
Your Comment