بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حهمهجان، ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسیی و بهرژهوهندیی یهکێتی ڕایگهیاند: "ئێمە ھەمیشە جەخت لەسەروەریی یاسا و دوورکەوتنەوەی دەستی حیزبی و کەسی لە دادگاکان دەکەین و دەبێت دادوەر و دادگاکانیش سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و نەکەونە ژێر بڕیاری ھیچ کەس و لایەنێک".
ھێمای بۆ ئەوەش کرد کە بنەمای سەرەکی پێشکەوتنی کۆمەڵگە، سەروەریی یاسا و ھەبوونی متمانەی ھاوڵاتیانە بە دادگاکان و دڵنیابوونیانە لە چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری لە ڕێگەی دادگاوە و سەروەر نەبوونی یاساش دەبێتە ھۆی دواکەوتنی کۆمەڵگە و زیادبوونی ڕێژەی تاوان.
حاکم قادر لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی خوێندکاران وتی، خوێندکاران سەلماندیان کە دەتوانن بە خەباتی مەدەنیی و شارستانی مافەکانیان وەربگرنەوە و ڕێگە نادەن، داواکارییەکانیان کەس و لایەنی دیکە بۆ مەرامی خۆی بەکاری بھێنێت و "ئێمەش لە ڕابردوودا بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان پاڵپشت و پشتیوانیان بووین و لە داھاتووشدا ھەروا دەبین".
جەختیشی کردەوە کە ئەوان پاڵپشتی ھەموو خەباتێکی مەدەنی سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن بەتایبەت گەنجان و لاوان و خوێندکاران و بەردەوام.
Your Comment