ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە نابێتە هۆی بنبڕ بوونی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ی نزیک قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە نابێتە هۆی بنبڕ بوونی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌هاب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا، ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانان چاودێری بنکه‌کانی داعش ده‌که‌ن له‌ غه‌ڕه‌وپه‌ڵکانه‌ و ناوبه‌ناو لێیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و هاوسنووری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق، داعش له‌ناوچه‌که‌ بنبڕ نابێت."

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ "غه‌ڕه‌وپه‌ڵکانه‌ سێگۆشه‌یه‌که‌، ده‌که‌وێته‌ نێوان پارێزگاکانی دیاله‌، که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین، پێگه‌ی سه‌ره‌کی داعش و شوێنی جووڵاندنی هێزیانه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ پێیوایه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ نابنه‌ هۆی بنبڕکردنی داعش، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌کان گرنگن بۆ تێکدانی بنکه ‌و باره‌گاکانیان.

ناوبراو وتیشی "داعش له‌غه‌ڕه ‌و په‌ڵکانه‌ ڕاو ده‌نرێت، بێگومان شوێنی تری هه‌یه‌ بۆی بچێت، بۆیه‌ ئه‌رکی ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌کانه‌ شوێنی هاتووچۆیان ببرێت."

به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌، ناوچه‌ی غه‌ڕه‌وپه‌ڵکانه‌ شوێنی پلان داڕشتن و هێز ناردنی داعشه‌ بۆ پارێزگاکانی دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین و که‌رکووک.

وه‌هاب ئه‌حمه‌د ئاشکراشیکرد، چه‌کداره‌کانی داعش له‌ناوچه‌که‌ تێکه‌ڵه‌ن له‌ کورد و عه‌ره‌ب و جاری وا هه‌یه‌ ژماره‌ی چه‌کداره‌ کورده‌کان زۆر ده‌بن، جاری واش هه‌یه‌ عه‌ره‌به‌کان زیاترن، کورده‌کان مه‌فره‌زه‌ مه‌فره‌زه‌ن."

News Code 4406

Your Comment

You are replying to: .
captcha