بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له هاكان كاراچای، كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
كونسوڵی گشتیی توركیا لە کۆبوونەوەکەدا وتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق گرنگه بۆ ناوچه‌كه، بۆیه هاریكار ده‌بن له پێناو به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه".
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی كۆتایی هێنانی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆره‌وه، به پێویستی زانی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکاندا هه‌یه پڕ بكرێته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بێت، له پێناو دابین كردنی ئاسایش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه.
Your Comment