ئەگەڕی بڕینی بوودجەی 200 ملیاریی بەغدا بۆ هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بڕیار بوو 200 ملیاره‌که‌ى به‌غدا بگاته‌ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌گه‌یشتووه ‌و سه‌رچاوه‌یێکیش مه‌ترسى ڕاگرتنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌به‌غداوه‌ ئاشکرا ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی شارپرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ گواستیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا ده‌گاته‌ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام دواى به‌دواداچوونى شارپرێس له‌گه‌ڵ هه‌مان سه‌رچاوه‌، ده‌رکه‌وت تائێستا تەمویلی 200 ملیارەکەی مووچە نەگەیشتۆته‌ وه‌زاره‌تى دارایی حکوومه‌تى هه‌رێم.

هاوکات میدیاى یه‌کێتى ئاشکرای کردوه‌، بەغدا ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرتبێت، چوونکه‌ وه‌کوو وتوویه‌تى: "14 ڕۆژه‌ ته‌مویلى 200 ملیاره‌که‌ دواکه‌وتووه ‌و هەست دەکرێت کێشەی سیاسیی ڕۆڵی هەبێت لە نەناردنیدا".

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشکرای کردبوو، ڕۆژی یەکشەممە 200 ملیاره‌که‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمى کوردستان ‌و جه‌ختیشی کردبۆوه‌، هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ئارادا نییه‌ بۆ ناردنى پاره‌که‌.

News Code 4390

Your Comment

You are replying to: .
captcha