بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی جەخت لە گرنگی هەماهەنگی ئەمنی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازیی لەنێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەراگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازیی کرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پێشهات و گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و جەخت کرایەوە لە گرنگیی ھاوکاریی و هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی لە پێناو پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ریشەکێش کردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتییان.

هەروەک لە دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی دیالۆگ و گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دۆسییە ھەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک.

News Code 4387

Your Comment

You are replying to: .
captcha