هه‌نگاریا ده‌ست به‌ راهێنانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌نگاریا بڕیاری دا له‌ رێگه‌ی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به ‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌وه‌.

کوردپرێس، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازیی كرد له‌ فه‌ریق رۆمه‌لۆس روسیزن، سوپاسالاری هه‌نگاریا و له‌ كۆبوونه‌وهکەدا به‌وردی تاوتوێی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش له ‌ناوچه‌كه‌دا كرا.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ركی هاوبه‌ش له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و تێكشكاندنی تیرۆریستان، هاوكات هه‌ردوولا به‌ گرنگیه‌وه‌ تاوتوێی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێراقی و هاوپه‌یمانانیان كرده‌وه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، رۆڵی هه‌نگاریا و هێزه‌كانیانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رز نرخاند، كه‌ له‌ ماوه‌ی جه‌نگی داعش هاوكار و یامه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون، دووپاتیشی كرده‌وه‌ له‌و ئاڵنگارییه‌ی كه‌ ئێستا هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ بۆ راگرتن و له‌ناو بردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌مووان هه‌یه‌.

سوپاسالاری هه‌نگاریا و وه‌فدی سه‌ربازی و دیبلۆماسی هه‌نگاریا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و ستافی باڵای وه‌زاره‌تیان دڵنیا كرده‌وه‌ له‌ هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریش درا‌ له‌رێگه‌ی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به‌ مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌وه‌.

News Code 4378

Your Comment

You are replying to: .
captcha