کوردپرێس:
نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییەدا باس لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەپێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی کراوە.
هەروەها، هەردوولا رێککەوتن لەسەر چالاککردنەوەی گفتوگۆی جیددیی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو بەو جۆرەی کە بەرژەوەندییەکانی وڵات و گەلەکەی مسۆگەر بکات، کە ئێستا چاوەڕوانی پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە بۆئەوەی شکۆی بگێڕێتەوە و ژیانی خۆشگوزەران دابینبکات.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، هێشتا بە فەرمی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستیپێنەكردووە و ئایندەی نەخشتەی حكومڕانی عێراق ڕوون نەبووەتەوە.
Your Comment