بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای دژهتیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە كردووە، هێزەکانیان لە شەش ئۆپراسیۆنی جیاوازدا لە کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا و بەغدا 13 چهكدارى داعشیان دەستگیر کردووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەناو دەستگیرکراوەکاندا 4 سەرکردەی داعش بوونیان هەبووە و یەکێک لەسەرکردەکانی رێکخراوەکەش لەگەڵ پاسەوانێکیدا لە کەرکووک دەستگیر کراوە.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment