بەهۆی ته‌قیه‌وەی ‌ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، دیوانی پارێزگای به‌سره‌ باری نائاسایی راگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ به‌رده‌م رێستۆرانتێکی پارێزگای به‌سره‌، ژماره‌یه‌ک کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.‌

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی خەندان بڵاوی کردەوە نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌به‌رده‌م رێستۆرانتی جنوه‌ له ‌نزیک نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری پارێزگای به‌سڕه‌، ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له ‌ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌ک کوژرا و و برینداری لێکه‌وته‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش، ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتوه‌ته‌ 7 کوژراو.

هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌که‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌کان و ئه‌مبوڵانسی ته‌ندروستی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌که‌ و کوژراو و برینداره‌کانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستوه‌ته‌وه‌، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

دیوانی پارێزگای به‌سره‌، باری نائاسایی له‌ پارێزگاکه‌ راگه‌یاند و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌کان خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌، لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌.

News Code 4353

Your Comment

You are replying to: .
captcha