کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێكەوە ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌دده‌كاته‌وه‌ و ڕایدەگەیەنێت، له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ تانه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ن و به‌ڵگه‌كانیان بۆ دادگا ده‌خه‌نه‌ ڕوو.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەندراوەكەی كۆمەڵی دادگەریدا هاتووە: دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ئاماژه‌مان به‌وه‌دا، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌ده‌ین و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی پێویستمان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كاندیده‌كانمان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجامی كۆتایی ڕاگه‌یه‌نرا بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ كاندیده‌كانی ئێمه‌ كه‌ پێشێلكاری گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه‌.

كۆمەڵی دادگەری لە ڕێگەی ئەو ڕاگەیەندراووەوە ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم ڕه‌دده‌كه‌نه‌وه‌ و جەختدەكەنەوە، له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ تانه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ن و به‌ڵگه‌كانمان بۆ دادگا ده‌خه‌نه‌ڕوو.

News Code 4301

Your Comment

You are replying to: .
captcha