سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: پێویستە هەماهەنگیی ئەمنیی هەموو پارێزگاكانی عیراق بگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەولێر، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم تاووتوێ كرد، دووپاتیشی کردەوە، پێویستە پەلوپۆی هەماهەنگیی ئەمنی تەواوی پارێزگاكانی عیراق بگرێتەوە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

کوردپرێس:

رۆژی سێشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2020 عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆبوەوە.

لەبارەی ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمیش، ئەسەدی ئاماژەی بەوەكردوە، بۆ فراوانكردنی بنكەی هەماهەنگیی ئەمنیی و كاركردنە لە روبەرێكی هاوبەشی فراوانتر. هەروەها دوپاتیكردوەتەوە، پێویستە پەلوپۆی هەماهەنگیی ئەمنی تەواوی پارێزگاكانی عیراق بگرێتەوە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

بەرپرسە عیراقییەكە وتوشیەتی، رۆحیەتێكی بەرزی ئامادەبونیان بینیوە بۆ هەماهەنگیی ئەمنی لەنێوان دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەك جەختی لە ئامادەیی بەغدا كردوەتەوە بۆ فراوانتركردنی هەماهەنگییەكان، بەشێوەیەك لە خزمەتی ئاسایش و ئارامیدا بێت.

گەڕاندنەوەی ئاوارەكانیش یەكێك بوە لەو پرسانەی لەنێوان هەردوولادا قسەی لەسەركراوە، لەو روانگەیەشەوە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاندوە، بەغدا و هەولێر كاردەكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان.

News Code 427

Your Comment

You are replying to: .
captcha