بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا لەبارەی هێرشی شەوی رابردووی داعش کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی پێنجی دیکە نووسیویەتی: "هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی رابردوو لە سنووری کوڵەجۆ که لەکاتی بەهاناوەچوونی هاو‌سه‌نگه‌ره‌کانیان شه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری کردم، هاوخه‌میی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌سوکاریان ده‌که‌م و داواکارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەوان چەندین جار هۆشدارییان لەبارەی مه‌ترسییه‌کانی داعش و خۆڕێکخستنەوەیان داوە، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێمی کوردستان که "سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌کی جیددی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌کە."
مەسروور بارزانی دەڵێت، "پێویسته په‌له بکرێت له کاراتر کردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە پڕبکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان راسپاردووە کە ئامادەکاریی زیاتر بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و رێگری کردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە.
Your Comment