زانکۆکانی سلێمانی‌‌ پرۆسەی خوێندنیان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی زانکۆكانی‌ سلێمانی‌ و پۆلیته‌کنیک ‌و زانكۆی‌ هەڵەبجە بڕیاریاریان دا بەوەستاندنی پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌دا هاتووه‌: لەسەر ڕەزامەندیی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانکۆکان بۆ راگەیاندنی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بریاری دا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢٨ تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١، دەوامی خوێندکاران لەسەرجەم کۆلێج ‌و بەشەکانی زانکۆمان رابگرێت.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ خوێندکارانی‌ زانکۆ و پەیمانگاکانی‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ دەرماڵەكانیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی ئەنجام دەدەن.

News Code 4231

Your Comment

You are replying to: .
captcha