بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دهقى ڕاگهیهندراوى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى بەم شێوەیە:
لەکاتێکدا خوێندکاران وەک مافێکی رەوای خۆیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەمەبەستی خستنەڕووی چەند داواکاریەک و هێزە ئەمنییەکانیش وەک ھەمیشە ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێ دەکرد لە پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران، بەداخەوە چەند کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی نارەوای خۆیان لەرێی چەند کەسێکی گومان لێکراوەوە هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندان و داخوازی خوێندکاران بەلارێدا بەرن بەرەو توندو تیژی و تێکدانی ئارامی شاری سلێمانی لە رێگەی پەلاماردانی بارەگا حکومی و حیزبیەکان و رێگری و ئاستەنگ درووست کردن بۆ هاتووچۆی هاولاتیان و پەلاماردان و ئازاردانی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان و سووکایەتی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان.
لەو چوارچێوەیەشدا چەند کەسێک بەشێوەی بەرنامە دارێژراو پەلاماری مەفرەزەیەکی ئەمنی دەدەن و لە کاردانەوەی بەرگریکردن لەخۆو دەست گیرکردنی کەسەکان، جێگەی داخە کارمەندێک کاردانەوەی توندی دەبێت و ئازاری یەکێک لەو کەسانە دەدات.
ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەکاتێکدا دووپاتی دەکەینەوە بەردەوامین لەسەر بەرپاکردنی ئاسایش بۆ سەرجەم هاولاتیان بە خۆپیشاندەرانیشەوە، لەهەمان کاتدا نیگەرانی خۆمان دەردەبرین بەرامبەر هەموو توندوتیژیەک. ھەرلێرەشەوە بە سەرجەم ھاوڵاتییانی شارەکەمان رادەگەیەنین؛ سەبارەت بە رەفتاری ئەو کارمەندە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتیمان دەست بەجێ هەستا بە دەستبەسەر کردن و ئەنجامدانی کاری یاسایی لەگەڵ ئەو کەسە، وەلێرەوە رایدەگەیەنین وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕێگە بە هیچ ئەفسەرو کارمەندێک نادرێت کاردانەوەی توند و دوور لە یاسا لەگەڵ خۆپیشاندەران ئەنجام بدەن.
ھەروەھا ئاگاداری خوێندکاران دەکەین کە ئێمە پاڵپشت و پشتیوانی داوا رەواکانیانین و لەهەمان کاتدا داواکارین خوێندکارانی خۆشەویست زیاتر چاوکراوەو بەئاگابن و ڕێگە نەدەن کەسانێک بۆ مەرام و بەرژەوەندی سیاسی خۆیان داواو خواستی خوێندکاران بقۆزنەوە و ئاراستەی خۆپیشاندانی هێمنانەیان بگۆرن بۆ ئاژاوە و تێکدانی ئاسایش و ئارامی شاری سلێمانی و سەرجەم هاولاتیان. ڕاگهیهندراوهکهى ئاسایشى سلێمانى له کاتێکدایه که دوێنێ کۆمهڵێک کارمهندى هێزه ئهمنیهکان بهبهرگى سهربازیهوه کهسێک دهستگیردهکهن و لێیدهدهن کهسێکى تر که بهرگى مهدهنى پۆشیوه شهقێک له ڕوخسارى دهستگیرکراوهکه دهدات و دواتر بڵاوکرایهوه ئهوکهسه کارمهندى هێزهکانى ئاسایشى سلێمانیه.
Your Comment