بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: "پرسی مافەكانی قوتابیان ڕەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج، گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە، دەبێتە تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "مەترسییەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر".
سەلاحەدین بەهائەدین جەختیشی کردووەتەوە، "بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات".
Your Comment