هۆشداری لە بوومەلەرزەیەکی سیاسی لە هەرێم دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە هۆشداری دەدات لە بوومەلەرزەیەکی سیاسی دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: "پرسی مافەكانی قوتابیان ڕەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج، گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە، دەبێتە تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "مەترسییەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر".

سەلاحەدین بەهائەدین جەختیشی کردووەتەوە، "بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات".

News Code 4202

Your Comment

You are replying to: .
captcha