بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەریەم بووبانی ئەکتەری سینەمای ئێران خەڵانی باشترین ژنی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆکی بەبۆنەی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی «خوەیشکانی دوورکەوتوو لەیەکتر» بەدەست هێنا.
فیلمی خوەیشکانی دوورکەوتوو لەیەکتر بەرهەمی هاوبەشی ئەڵمانیا و یۆنانە کە چیرۆکی «ڕۆژدار» کچە کوردی عێراقییە کە پاش هێرشی داعش بەرەو ئەورووپا هەڵهاتووە و پاش مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بۆ دۆزینەوەی خۆشکەکەی دەگەڕێتەوە عێراق.
مەریەم بووبانی لەم بەرهەمەدا ڕۆڵی دایکی ڕۆژدار-ی گێڕاوە.
Your Comment