شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندی بازرگانی وەبەرهێنان و بیناسازی لە نێوان عێراق و تورکیا کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆڕبەندی بازرگانی وەبەرهێنان و بیناسازی لە نێوان عێراق و تورکیا بەڕێوەچوو و لە کۆڕبەندەکە تاوتوێی دۆخی بازرگانی و وەبەرهێنان کراون و هەردوولاش لەسەر جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

کوردپرێس:

کۆڕبەندی بازرگانی وەبەرهێنان و بیناسازی لە نێوان عێراق و تورکیا بەڕێوەچوو تێیدا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و چەند پەرسێکی دیکەی دامەزراوەکانی بازرگانی بەشداربوون، لە کۆڕبەندەکە تاوتوێی دۆخی بازرگانی و وەبەرهێنان کراون و هەردوولاش لەسەر جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

لە کۆڕبەندەکە محەمەد مووش، وەزیری بازرگانی تورکیا تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە جووڵەی بازرگانی کەمی کردبوو. ئامانجیانە بۆ قۆناغی دوای پەتای کۆرۆنا ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرزبکەنەوە، هەروەها ئەو کۆڕبەندە ببێتە بنەمایەک بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە کۆنفڕانسەکە کردووە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

گوتیشی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی تورکیا کردووە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی پەیوەستە بە دەروازە سنوورییەکان بوو، تاوەکو ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەرزبکرێتەوە.

هەروەها د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە و دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی کەنداو، هەروەها لە رووی وەبەرهێنان و بیناسازیشەوە تورکیا بۆ کوردستان گرنگە و کۆمپانیاکانیانی وڵاتەکە رۆڵێکی بەرچاویان لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان هەیە.

تورکا ئامانجییەتی قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سەرووی 20 ملیار دۆلار بەرزبکاتەوە.

News Code 4158

Your Comment

You are replying to: .
captcha