بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری سەربازیی ستراتێژی پەیج لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی ڕاجیاوازیی نێوان تورکیا و ئەمریکا بەتایبەت لەبارەی پرسی کوردەوە دەنووسێت: ئەو دوو وڵاتە بەتایبەت لەبارەی هێزە کوردەکانی سووریا کە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراون ناکۆکیی زۆریان هەیە. بە ڕای ئەمریکا پەکەکە هێزێکی توندڕەو و ڕادیکاڵە لە حاڵێکدا کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە هێزی توانای کوردەکانی سووریان بەو شێوەیە نین.
ئەم گۆڤارە دەشنووسێت هێزە کوردەکانی سووریا تەنها هێزێکی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتن کە پێش بێنی ناکرێن و هەڵبەت تواناترین و کارامەترین بەشی هەسەدە دێنە ئەژمار.
ستراتێژی پەیج لە درێژەدا دەنووسێت: ئەمریکییەکان لەو بڕوایەدان کە کوردەکانی عێراق هاوکاریی پەکەکە دەکەن؛ لە حاڵێکدا هاوکاریێک لەنێوانیاندا نییە.
بەڕای ئەم گۆڤارە سەربازییە کوردەکانی عێراق نە لە بەرژەوەندیی تورکیا لە شەڕی دژبە پەکەکە کار دەکەن و نەک ڕێگری دەکەن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو گرووپە.
Your Comment