دەوریەی سەربازانی ئەمریکی لە دێرەک بەردەوامە

بەشی سووریا- سەربازانی ئەمریکی دەوریەیێکی سەربازیی دیکەیان لەشاری هەرە گرینگی دێرەک ئەنجام دا کە لە سەر سێگۆشەی عێراق و سووریا و تورکیایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمریکییەکان دەوریەیێکی سەربازییان لە ناوچەی دێرەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دا.

ئەم دەوریەیە لە فڕۆکەخانەی جووتیاری ڕووباریا کە هێزە ئەمریکییەکان وەکوو باندی نیشتنەوە بەکاری دێنن، دەستی پێکرد.

چوار هەمێر و ئۆتۆمبێلی زڕێپۆش بەبێ پشتگیریی ئاسمانی لەو دەوریەدا بەشدار بوون کە بەرو باشوور جووڵانەوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوویش هێزە ئەمریکییەکان دەوریەیێکی دیکەیان بە بەشداریی چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی لە شاری دێرەک ئەنجام دابوو.

News Code 4145

Your Comment

You are replying to: .
captcha