کوردپرێس: بەپێی ئەو ئامارانەی کە هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە تەلەڤزیۆنی رووداوی داون، لە 10 مانگی ئەمساڵدا 3509 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بە تێکڕا 11 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە لە رۆژێکدا و بەهۆی ئەو رووداوانەش، 22 کەس گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
لە ماوەی 300 رۆژی ئەمساڵدا، شەش هەزار و 26 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە برینداربوون و 530 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
ئامارەکان دەریدەخەن، لە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون نیوەی زیاتری لە سلێمانی بووە. بەجۆرێک لە کۆی شەش هەزار و 26 برینداربوون بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە سێ هەزار و 189ـیان لە سلێمانی بوون.
Your Comment