نێچيرڤان بارزانى و سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌کيم دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و رایانگەیاند کە حکوومه‌تى داهاتوو بايه‌خ و گرنگى به‌ داواکارى و چاوه‌ڕوانييه‌کانى هاووڵاتيان بدات.

بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 17-11-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازىی له‌ عه‌ممار حه‌کيم، سه‌رۆکى ره‌وتى حيکمه‌ کرد و له‌ دیدارەکەدا دۆخى عێراق به‌گشتى، ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێشبينييه‌کان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى، حکومه‌تى داهاتووى فيدراڵى عێراق و ئه‌رک و ئاڵەنگارییەکانی به‌رده‌ميان، تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا "جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له‌ وڵات و ده‌ستگرتن به‌ بژارده‌ى ديموکراسييه‌وه‌ و بره‌ودان به‌ پرۆسه‌ى سياسى و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌کان به‌ لێکگه‌يشنێکى ره‌زامه‌ند بۆ هه‌مووان کرده‌وه‌ که‌ خزمه‌ت به‌ ئێستا و داهاتووى عێراق و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى بکات."

هەر وەک لە راگەیێنراوێکی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌ سه‌ر‌نج و تێبينييه‌کانى سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان کرا و "هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ هه‌ر ناڕه‌زايى و تێبينييه‌ک له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى رێکاره‌ ده‌ستوورى و ياسايييه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و حکوومه‌تى داهاتووش بايه‌خ و گرنگى به‌ داواکارى و چاوه‌ڕوانييه‌کانى هاووڵاتيان بدات".

News Code 4120

Your Comment

You are replying to: .
captcha