بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند سەرکردە سیاسییەکان بۆ گەیشتنی عێراق بە سەقامگیری دەبێت پاشەکشێ لە ئاستی بەرژەوەندییەکانیان بکەن
هەر بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی کە لە فەیسبووکی خۆیان بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیازێک بۆ پرۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران.
Your Comment