سەرکردە سیاسییەکان بۆ گەیشتنی عێراق بە سەقامگیری دەبێت پاشەکشێ لە ئاستی بەرژەوەندییەکانیان بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاریی سیاسی و ئەمنی و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند سەرکردە سیاسییەکان بۆ گەیشتنی عێراق بە سەقامگیری دەبێت پاشەکشێ لە ئاستی بەرژەوەندییەکانیان بکەن

هەر بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی کە لە فەیسبووکی خۆیان بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیازێک بۆ پرۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران.

News Code 4118

Your Comment

You are replying to: .
captcha