بەرهەم ساڵح لە کۆڕبەندی دهۆک: سیستمی سیاسیی و ئەمنیی عێراق داڕماوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایدەگەیێنێت سیستمی سیاسیی و ئەمنیی عێراق داڕماوە و هەموو ئەو کێشانە پێویستە لەسەر بنەمای دەستوور و بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست باسی لەوە کرد: "ئەم ساتە لە مێژوودا بایەخێکی تایبەتی هەیە و بەشێکی زۆری گۆڕانکارییەکان روویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە، بەتایبەتیی دوای هەڵبژاردن و ئەو ئاڵنگارییانەی بەو بۆنەیەوە هاتوونەتە پێش."

باسی لە گەڕاندنەوەی عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو بۆ ناوچەکە کرد. گوتی، خاڵی دەستپێکی ئەو مەبەستە "چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوخۆ و سەقامگیریی نێوخۆی عێراقە."

بەرهەم ساڵح گوتیشی: "ئاڵنگاریی زۆرمان لەپێشە، ئەمجارە لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ئاڵنگارییەکان گرنگ و چارەنووسسازن، من هیوادارم بە رێگەی یاسایی و دەستووری کێشەکانی ئێستای عێراق و هەڵبژاردن و ئەنجامەکان و پێکهێنانی حکوومەتی عێراق چارەسەر بکەین."

تەنیا گۆڕینی حکوومەت و پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە گوتەی بەرهەم ساڵح، "بابەتێکی گرنگ نییە بەڵکوو قەیرانێکی بنەڕەتی لە عێراقدا هەیە کە ئەویش قەیرانی حکومڕانییە".

سەرۆککۆماری عێراق ئاماژە بەوە دەکات، خەڵکی کە لە تشرینی یەکەمەوە خۆپێشاندانیان کرد، داوای حکومڕانییەکی باشیان دەکرد. حکومڕانییەکی باش کە رەنگدانەوەی خواست و داواکانی گەنجان و پێکهاتەکانی عێراق بن.

News Code 4104

Your Comment

You are replying to: .
captcha