بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی، له ڕێگه‌ی به‌دواداچوونی مه‌یدانی و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌منییه‌وه به‌مه‌به‌ستی بنبڕکردنی شانه نووستووه‌کانی داعش، هێزێکی ئه‌منی له ئۆپراسیۆنێکدا دوو تیرۆریستیان له‌ناوچه‌ی وادی شامی سنووری پارێزگای که‌رکووک کوشتوه.
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه، یه‌کێک له‌و دوو تیرۆریسته دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه گه‌مارۆدراوه، خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و له‌ئه‌نجامیشدا ته‌قه‌ی لێکراوه، دوای کوژرانیشی، ئه‌و پشتێنه بۆمبڕێژکراوه‌ی له‌به‌ری بووه ته‌قیوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، ته‌رمی هه‌ردوو چه‌کداره‌که‌ی داعش ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کراون و ئۆپراسیۆن و هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منیه‌کانیش بۆ رێگه‌گرتن له‌کرده‌وه‌ی تیرۆرستی و بنبڕکردنی شانه نووستووه‌کانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment