بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نیگەرانیی خۆی لە بارەی دۆخی پەنابەرانی كورد لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەربڕی و نووسیویەتی: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هەموو ئەوانەی ئێستا لە سەر سنوورەكانی یەكێتی ئەورووپادان.
مەسروور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، باش كردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەكی هاوبەشی هەموومانە.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەوان لەلایەن قاچاغچی و بازرگانانی مرۆڤ و چەند تۆڕێكی دەرەكی فریودراون.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكراشی كردووە، لە هەوڵدایە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندان و نووسیویەتی: لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە پەیوەندیدام و كار دەكەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان.
Your Comment