بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردەوە، سێ رۆژی ماوە بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی ئەحمەد کایە، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە گڵکۆکەی شوێندراوە.
گۆڕی کایە لە پاریسە، چونکە ئەو کاتەی تورکیای بەجێ هێشت، نەیانهێشت بگەڕێتەوە وڵات، بۆیە کاتێک کۆچی دوایی کرد لە پاریس نێژرا.
تاوەکوو ئێستا نازانرێت کێ ئەو کارەی کردووە، بەڵام بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە، کارەکە تازە کراوە و کۆن نییە.
ئەحمەد کایە، 28/10/1957 لە شاری مالاتیای کوردستانی تورکیا لەدایک بووە و 16/12/2000 لە پاریس کۆچی دوایی کرد. ناوبراو خاوەنی زیاتر لە 10 ئەلبوومی گۆرانییە.
Your Comment