ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان: 11كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا مردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 5773 (پێنج هه‌زار و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و سێ) پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 442 (چوارسه‌د و چل و دو) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 852 (هه‌شتسه‌د و په‌نجا و دو) توشبو چاكبونه‌وه‌، 11 (یازده‌) توشبوش مردون.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 5773 (پێنج هه‌زار و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و سێ) پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 442 (چوارسه‌د و چل و دو) توشبوی نوێی كۆرۆنا توشبو تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، 852 (هه‌شتسه‌د و په‌نجا و دو) توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 11 (یازده‌) توشبوش مردون، 4 (چوار) كه‌س له‌ هه‌ولێر، 3 (سێ) كه‌س له‌ سلێمانی، 4 (چوار) كه‌سیشیان له‌ دهۆك بون.

News Code 4036

Your Comment

You are replying to: .
captcha