بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتیی بەپێگەی مەعلومەی ڕاگەیاندووە: "پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی پێکهاتەی کوردیە و لەناو کوردیشدا بەتایبەت مافی یەکێتییە کە بەهیچ جۆرێک ئامادەنییە سازشی لەسەربکات".
بەوتەی سوورچی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چەندین پرس گفتوگۆ دەکەن، لەناویاندا پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و بابەتەکانی تری پەیوەست بەپشکی کورد لە حکوومەتی داهاتووی عێراق.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە ئەگەرهات و لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو بابەتانە نەگەیشتینە لەیەکتێگەیشتن، ئەوە هاوشێوەی خولی پێشوو ململانێکە دەبەینە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە و کاندیدی یەکێتیش هەر بەرهەم ساڵح دەبێت.
Your Comment