بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١ دژبە پەکەکە، بە بەشداریی هەزار و ٥٥٠ لە هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگا شرنەخ راگەیاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە "به ئامانجی ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له رۆژه‌ڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه کە مه‌زه‌نده ده‌كرێت له ناوچه‌كه بن، ئۆپەراسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-١ لە شرنەخ ده‌ستی پێ كردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هەروەها باس له‌وه كراوه کە هەزار و ٥٥٠ كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له كۆماندۆ، هێزی تایبه‌ت و گوندپارێز له چوارچێوه‌ی ١٢١ تیمدا به‌شدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر بەردەوامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ره‌ن زستان کراوەتەوە بەشێوەیەکی پێداگرانه.
Your Comment