کۆمەڵ دادگەریی کوردستان: کۆچی گەنجان بە هۆی نادادگەری و گەندەڵیی دەسەڵاتدارانەوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند، ئه‌مه‌ به‌هۆى نادادگه‌رى و گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاتدارانى هەرێمەوە سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆژنیووز بڵاوی کردەوە: ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی ئەو کۆڕەوەی لە سەر سنووری بیلاروشیا و پۆلەندا دروست بوو کە زۆرینەیان کوردن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "نیشتیمانى خۆیان به‌ناچارى به‌جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ نادیارى كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نادادگه‌رى و گه‌نده‌ڵى و ‌ هه‌ست نه‌كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌".

جگە لە هیواى سه‌لامه‌تى بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌، نیگه‌رانی خۆشی له‌و بارودۆخه‌ ده‌ر‌بڕوە و هیوای خواستووە "چىتر گه‌نج و لاوى ئه‌م نیشتیمانه‌ نه‌بنه‌ قوربانى خراپ به‌ڕێوه‌بردن و هه‌رچى زووتره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى هەرێمی كوردستان به‌هۆشى خۆیان بێنه‌وه‌ و له‌وه‌زیاتر نه‌بنه‌ هۆكارى بێ ئومێدى".

News Code 4002

Your Comment

You are replying to: .
captcha