سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: نزیكەی 3 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لەمساڵدا نزیكەی 3 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە.

کوردپرێس:

سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لەگەڵ لایەنێكی پسپۆڕو پەیوەندیدار ئەپڵیكەیشنێكی گەورەیان ئامادەكردوە بەناو‌ی (سەنتەری زانیاریی گەشتوگوزاری كوردستان) بۆئەوەی ببێتە ناوەندێكی بەرفراوانی زانیارییەكانی تایبەت بە گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان و گەشتیار لە هەر شوێنێكی دنیا سەردانی هەرێم بكات بتوانێت لەو رێگەیەوە زانیاری بەدەستبهێنێت.

لەبەشێكی تردا ئەمەل جەلال سەبارەت بە ئاماری گەشتیاران رایگەیاندوە، ساڵی رابردوو كۆرۆنا زیانی زۆری بە كەرتەكە گەیاندوەو خەریكبوە گەشتوگوزار بەرەو داڕمان ببات، لەساڵی 2020 كەمترین داهات و كەمترین گەشتیار هەبوە، بەڵام لەساڵی 2021 نزیكبونەتەوە لە سێ ملیۆن گەشتیار كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە، ئەوەش ئاماژەیەكی باشەو تا كۆتایی ساڵیش ژمارەكە زۆر زیاتر دەبێت.

سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم راشیگەیاندوە، بۆ ساڵی 2022 پلانیان هەیە ژمارەی گەشتیارو پرۆژە گەشتیارییەكان و خزمەتگوزاییەكانیش زۆر زیاتر بكەن.

News Code 4000

Your Comment

You are replying to: .
captcha