کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەممە 8ی نۆڤێمبێری 2021، لە شاری سلێمانی شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزتنەوەی گۆڕانی کرد و لەگەڵ شاندێکی گۆڕان کۆ بوونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دواین گۆڕانکارییەکان تاوتوێ کران.
هاوکات، جەختکرایەوە لە گرتنەبەری هەموو ئەو رێوشوێنانەی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان دەپارێزن.
هەر لە کۆبونەکەدا، ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لێوەکرا.
Your Comment