بۆ رێگرى کردن لە لێشاوى کۆچبەران پۆڵەندا بارى لەناکاوى راگەیاند

بەشی جیهان- وەزیری بەرگریی نیشتمانیی پۆڵەندا ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕێگری کردن لە لێشاوی کۆچبەران، بارز لە ناکاو ڕاگەیێندراوە.

کوردپرێس:

ماریوس بوڵشتاگ وەزیرى بەرگرى نیشتمانى پۆڵەندا رایگەیاند: بۆ رێگریکردن لە هاتنەناوەوەى لێشاوى کۆچبەران، (12) هەزار سەربازمان لەسەر سنوورەکانى پۆڵەندا و بیلارووسیا خستۆتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە و لەئێستادا لە ئەرکدان و لەو سنورانە بڵاوەیان پێکراوە.

ناوبراو وتیشى،" بەهاوکارى لەگەل وەزارەتى ناوخۆ رێگرى دەکەین لە لێشاوەکە و بارى لەناکاو لە وڵات راگەیەنراوە".

لاى خۆیەوە، وتەبێژى هێزە سەربازییەکانى ئەو وڵاتە وتى، ئەو کۆچبەرانە دەیانەوێت بێنە ناو خاکى پۆڵەنداوە و لەئێستادا لەسەر سنورەکان کۆبونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە سێ مانگە لێشاوێکى کۆچبەران کە زۆرینەیان کورد و ئەفغانى و سورین، لە خاکى بیلاروسیاوە سنورەکانى پۆڵەندا و لیتوانیا دەبەزێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا، لەئەمڕۆشەوە کۆچبەران بە کۆمەڵ گردبونەتەوەو دەیانەوێت بە کۆمەڵ بچنە ناو خاکى پۆڵەنداوە و لەوێشەوە بڕۆنە وڵاتانى ئەوروپا.

بەپێى زانیارییەکانى دیجیتاڵ میدیاى (KNN)، تائێستا شەش کۆچبەرى کورد لە سنورەکانى بیلاروسیا و پۆڵەندا گیانیانلەدەستداوە و بەشێکیشیان لە کامپەکانى لیتوانیا و پۆڵەندا ماونەتەوە و ژمارەیەکى زۆریشیان خۆیان گەیاندۆتە ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانى دیکەى ئەوروپى.

دواى ئەوەى حکومەتى بیلاروس کارئاسانى بۆ کۆچبەران کرد تا خاکى وڵاتەکەیان بەکاربهێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا، ژمارەیەکى زۆرى کۆچبەر لە عێراق و هەرێمى کوردستان و سوریا و ئەفغانستان و وڵاتانى ئەفریقا، رویان لە مینسکى پایتەختى بیلاروس کرد و لەوێشەوە بۆسەر سنورەکانى پۆڵەندا و لیتوانیا.

News Code 3998

Your Comment

You are replying to: .
captcha