گازپرۆمى ڕووسى كێڵگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وت له ‌سنوورى سلێمانى ده‌دۆزێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمپانیاى گازپرۆمى ڕوسى ڕایگه‌یاند، له‌ده‌ره‌وه‌ى كێڵگه‌ى سه‌رقه‌ڵا له‌ناوچه‌ى گه‌رمیانى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى كێڵگه‌یێكى گه‌وره‌ى نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

کوردپرێس:

سێرگى بیترۆڤ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى كۆمپانیاى گازپرۆمى ڕوسى له‌چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى RT عه‌ره‌بى ڕایگه‌یاند، "كۆگایێكى نه‌وتى تازه‌یان له‌هه‌رێمى كوردستان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان به‌كاركردن تێیداكردوه‌".

وتیشى:"بیرى ژماره‌ چواریان له‌ناوچه‌ى سه‌رقه‌ڵا هه‌ڵكه‌ندوه‌و وایانزانیوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كۆتا بیرده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ نه‌وتێكى زۆرباش له‌ژێر زه‌وى ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌و بۆیه‌ بیرێكى تر هه‌ڵده‌كه‌نن‌و به‌ته‌واوبونیشى ڕۆژانه‌ حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى لێده‌رده‌هێندرێت‌و ساڵى 2023 كاره‌كانى هه‌ڵكه‌ندنى بیره‌كه‌ كۆتایی دێت".

بیترۆف ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، له‌ئێستادا ڕۆژانه‌ 24هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنن‌و ترسى ئه‌وه‌یان هه‌بوه‌ به‌رهه‌مهێنانیان كه‌مبكات، به‌ڵام به‌هه‌ڵكه‌ندنى بیرى ژماره‌ پێنجى سه‌رقه‌ڵا له‌گه‌رمیان دڵنیان ده‌توانن پارێزگارى له‌بڕى به‌رهه‌مهێنانیان بكه‌ن.

به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران پێشتر هۆشداریى ئه‌وه‌یاندابوو كه‌ مه‌ترسى كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیان سنورى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه‌و به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م ناوچه‌یه‌ پشتگوێبخات.

News Code 3996

Your Comment

You are replying to: .
captcha