کوردپرێس:
له راگه‌یه‌ندراوێکدرا دەزگاى هەواڵگرىی عێراق بڵاوی کردۆتەوە" یه‌کێک له هێزەکانی سه‌ر به فیرقه‌ی 20 توانیویه‌تی ئافره‌تێکی تیرۆریست ده‌ستگیر بکات، که خۆی له‌ناو ئاواره‌کانی که‌مپی ئەلجدعه له سنووری گه‌یاره له نزیک شاری مووسڵ حەشار دابوو".
دەزگاى هەواڵگریى سه‌ربازی عێراق ئه‌و ئافره‌ته‌ی به "دایکی داعش" ناوزەند کردووە و ئاماژەى بەوە کردووە "کە دواى گەیشتنى زانیاریى ورد توانیویانە ئامانجەکەیان بپێکن".
دەزگاکە بەبێ ئەوەى ناوى ئەو ئافرەتە بهێنێت ئەوەشى خستۆتە ڕوو "کارى ئەندامەکەى داعش گه‌یاندنی خواردن و پێداویستی خۆراکی بووە بۆ پەناگەکانى چه‌کدارانی داعش، دەستگیرکردنەکەشى به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر له یاسای سزاکانی عێراقی بووە و بەهەمان ماددەش سزا دەدرێت".
Your Comment