بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە پەرلەمانی توركیا فاتمە كورتوڵان بریكاری سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە وتی: "دۆخی دەستبەسەریی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەكاریی هەدەپە، كە بە پەرلەمانتار هەڵبژێردراوەتەوە، پێشێل كردنی دەستوورە و باسی لەوە كرد ماوەی 19 رۆژە لەیلا گوڤەن مانی لە خۆراک گرتووە و لەگەڵ تێپەڕینی هەر رۆژێكیش دۆخی تەندروستیی روو لە خراپی زیاتر دەكات".
سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە، بریكاری سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە، رایگەیاند: "بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەورووپا توركیا پابەند دەكات. لە كاتێكدا كە پێویستە دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكرێت، هێشتا دەستبەسەریی ناوبراو درێژەی هەیە".
فاتمە كورتوڵان ئەوەیشی خستەڕوو كە لە زۆر شوێندا بەتایبەتی لە ئەنقەرە، ئیزمیر و دیاربەكر ئۆپەراسیۆن بۆ سەر پارتەكەیان ئەنجام دراوە و ژمارەیێكی زۆر خەڵک دەستگیر كراون.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment