کوردپرێس: وێبسایتی بارزانی بڵاوی كردەوە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جێنشینی ئەبووزەبی، مەسعوود بارزانی بە یاوەریی شاندێک سەردانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كردووە و رۆژی یەكشەممە لە ئەبوزەبی لەگەڵ جێنشینی ئەبووزەبی و جێگری فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كۆ بووەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان ئاڵۆگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جێنشینی ئەبوزەبی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بارزانی بۆ بەغدا و بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا راگەیاند و ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بە مەبەستی پێشكەوتنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشان دا و هاوكاتیش ئامادەیی خۆی بۆ پێشكەش كردنی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ مەبەستی بەرەوپێش چوونی سەقامگیریی لە ناوچەكە بە گشتی دەربڕی.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment