بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بایدن ئاماژەى بەوەکرد، دەبێت ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر ماڵى مستەفا کازمى سزا بدرێن و رایگەیاند، ئامانج لەو هێرشە لەباربردنى پڕۆسەى دیموکراسییە لە عێراق و دەبێت ئەنجامدەرانى سزا بدرێن.
بایدن دەشڵێت، داواى لە تیمى ئاسایشى نیشتیمانیی وڵاتەکەی کردووە هاوکارى پێویست پێشکەشى هێزە ئەمنییە عێراقییەکان بکەن کە سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە هێرشەکە.
بەرەبەیانیی 7ی تشرینی دووەمی 2021 شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی بوویەوە.
Your Comment