جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە دژ بە موقتەدا سەدر قسەی کردبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا دەڵێت: ئەو وتانەی لە زاری منەوە دژ بە موقتەدا سەدر وتراوە ڕاست نییە و سەرلەبەری قسەکان ڕەت دەکەمەوە.

کوردپرێس:

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئەو قسانەی لە زاری منەوە دژ بە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتراوە سەرلەبەری درۆیە و ڕەتیان دەکەمەوە.

لە بەیاننامەکەدا نووسراوە بەشیر حەداد، موقتەدا سەدر بە سەرکردەیێکی سیاسیی نیشتمانپەروەر دەزانێت کە خاوەن هەڵوێستی نیشتمانییە.

News Code 39843

Your Comment

You are replying to: .
captcha