پاپای ڤاتیكان بەڵێنی بە بەرهەم ساڵح داوە سەردانی عێراق بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق داوای پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان كرد، كە لەكاتێكی گونجاو سەردانی وڵاتەكەی بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو بانگهێشتەی بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆبوونەوەی بووە لەگەڵ پاپا فرانسیس، كە ئەمڕۆ شەممە لە ڤاتیكان بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیێنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، پرسی كۆمەڵگوژی ئێزیدییەكان ‌و دەركردنی مەسیحییەكان ‌و سووكایەتی كردن بە مسوڵمانان لەلایەن داعشەوە تەوەری گفتوگۆكانی بەرهەم ساڵح ‌و پاپا فرانسیس بووە.

هەر بەپێی راگەیێنراوەكە، هەردوولا جەختیان كردووەتەوە، كە دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بپارێزرێت ‌و هەموو لایەكیش لەو پێناوەدا كار بكەن‌ و هاوكاریی حكوومەت بكەن.

بەرهەم ساڵح چەند رۆژێكە بەسەردانێكی فەرمی لە ئیتالیایە و بڕیارە بە كۆبوونەوەش لەگەڵ پاپا فرانسیس كۆتایی بەو گەشتەی بهێنێت ‌و بگەڕێتەوە عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39829

Your Comment

You are replying to: .
captcha