ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ رووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە

بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كه‌ له‌ دوای ساڵی 2003ـه‌وه‌ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان داخراوه‌، جارێكی دیكه‌، ده‌كرێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ركار بوونی خولی نوێی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق، بڕیار درا به‌ هه‌ڵگرتنی ته‌واوی كۆنكریته‌كانی سه‌ر رێگه‌ی هاووڵاتییان له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ بۆ هاتووچۆ بكرێته‌وه‌.

پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، وه‌ک یه‌كه‌م سه‌رۆک وه‌زیران له‌ دوای 2003، بڕیاری دا نووسینگه‌كه‌ی بباته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز.

ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، به‌ ناوچه‌یێكی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌غدان، كه‌ دیارترینیان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39828

Your Comment

You are replying to: .
captcha