ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی: زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕای‌گه‌یاند: هێشتا یه‌ک ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره‌ى عێراقی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی خۆیان و زۆربه‌یان پلانیان هه‌یه‌ بۆ دوانزه‌ مانگی دیکه‌ له‌و شوێنانه‌ بمێننه‌وه‌ که‌ تێیدا نیشته‌جێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس. ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ که‌ مانگی نیسانى ساڵى 2016 لووتكه‌ى ئاواره‌بوون بوو له‌ عێراق و نزیكه‌ى 3 ملیۆن و 42 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون، ئه‌وه‌ش دواى به‌رپابوونى شه‌ڕى دژى ڕێكخراوى داعش له ‌ناوچه‌كانیان به‌تایبه‌تى له ‌پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین.

به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌، له‌م مانگه‌دا ڕێژه‌ى ئاواره‌بوون ڕووى له ‌كه‌می كردوووه ‌و بوووه‌ به‌ نیوه‌ به‌ڵام له ‌ئێستاشدا یه‌ک ملیۆن و 87 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانیان و بڕیاریان داوه‌ له‌و ناوچانه‌ى كه‌ ئاواره‌ن بمێننه‌وه‌ و هۆكاره‌كانى مانه‌وه‌شیان بریتییه‌ له ‌وێران بوونى ماڵه‌كانیان و نه‌بوونى هه‌لى كار و ئاسایش.

لاى خۆشیه‌وه‌ جیرارد وایت به‌ڕێوه‌به‌رى نێرده‌ى ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوووه که‌ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى هه‌میشه‌یی بۆ ئاواره‌كان پڕۆسه‌یێكى دوور و درێژه‌ و پێویستى به ‌هاریكاریى نێوان حكوومه‌ت و ئه‌و ڕێكخراو و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ كار له ‌بوارى مرۆییدا ده‌كه‌ن.

هاوکات به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق که‌ ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ ژماره‌که‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بێت که‌ له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا باس کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39809

Your Comment

You are replying to: .
captcha