شارپرێس: مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی وڵاتانی که‌نداو ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌دوای نه‌جه‌ف سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداو بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ هه‌واڵێکدا که‌ له‌لایه‌ن شارپرێسه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ بڕیاره‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ دوای نه‌جه‌ف سه‌فه‌رێک بۆ وڵاتانی که‌نداو ئه‌نجام بدات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی شارپرێس، کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ وڵاتانی که‌نداو ئاشکرا نییه‌ به‌ڵام سعوودیه‌ و ئیمارات دوو وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ده‌بن.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای پێنج ساڵی ته‌واو سه‌ردانی به‌غداد و نه‌جه‌فی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حیزبی و حکومی کۆ بوویه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39807

Your Comment

You are replying to: .
captcha